ئەو كاتانەی نابێت قاوەی تێیدا بخورێتەوە


زۆربەمان قاوەمان كردووە بە ڕۆتینێكی ژیانی ڕۆژانەمان، بەهۆی ئەوەی، كە وزەیەكی باشمان دەداتێ لە بەیانیاندا یاخود لە دوای نیوەرۆدا.


هەرچۆنێك بێت دەردەكەوێت خواردنەوەی كاریگەری قاوەیەك، كە لە یەكی پاش نیوەڕۆ هەتا ٤ پاش نیوەڕۆ بڕ دەكات، زاناكان پێشنیارێكی زانستی دەكەن دەبێت بۆ ماویەك كافاین واز لێبهێنرێت.


بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتووە دەبێت خۆت لە كافاین بەدوور بگریت لەنێوان كاتژمێر ٢ یان بەلانی كەم ٧ كاتژمێر پێش خەو، ئەگەر نا كاریگەری خراپی لەسەر خەوتن نەبێت.


لە توێنیژەوەیەكدا، كە لە ناوەندی تەندروستی دەرچوو دەربارەی خەو، دەریخست خواردنی كافاین ٦ كاتژمێر پێش خەو كاریگەری لەسەر خەو دەبێت.


هەرچەندە بەشداربووان بەبێ كێشە خەویان لێدەكەوت، بەڵام دەركەوت بەكارهێنانی كافاین سێ كاتژمێر پێش بۆ ٦ كاتژمێر پێش خەو ئەنجامەكەی ئەوەیە، كە دەبێتە كەم خەوی و خەو تێك دەدات.


خواردنەوەی قاوە لە درەنگی شەودا فێڵ لەجەستە دەكات و سیستەمی بەئاگای جەستە تێك دەدات. 


بەپێی توێژینەوەكان لەلایەن توێژەوەانی بەریتانی و ئەمەریكی كە لە گۆڤارێكی نێوەدەوڵەتیدا بڵاوكراوەتەوە، خواردنەوەی قاوە ٣ كاتژمێر پێش خەو كاتژمێری جەستە و بەئاگای بۆ یەك كاتژمێر زیاد دەكات.


لەگەڵ ئەوەشدا، سووڕی خەو تێك دەدات و سیستەمی بەئاگای جەستە دەشێوێنێت و ئەمەش پەیوەندی بە نەخۆشیەكانی دڵ و لەكاركەوتنی هەستە دەمارەكان هەیە وەك ئەلزەهایمار.


ئەمەش هەر تەنیا قاوە ناگرێتەوە، بەڵكو خواردنەوەی گازییەكان و وزە بەخشەكانیش دەگرێتەوە، كە نابێت لەدوای كاتژمێر ٢ بخورێنەوە، بۆیە باشترین كات بۆ خواردنەوەی قاوە لە ١٠ ی بەیانی بۆ كاتی نیوەڕۆیە، چونكە ئەو كاتەیە كە زۆر پێویستمانە.




PM:08:28:01/11/2019