هێزێکی نەناسراو گەمارۆی ماڵێ حەیدەر عەبادی دەدات

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سەوز ماڵی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو لەلایەن هێزێکی نادیارەوە “گەمارۆدراوە”. 



عەلی سنێد وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند “هێزێکی چەکداری نەناسراو کە دیار نییە هێزی ئەمنییە یان میلیشیایە، گەمارۆی ماڵی عەبادیان داوە لەناوچەی سەوز و پەیوەندییەکی کورتی بە عەبادییەوە کردووە و پێی وتووە کە هێشتا لەماڵەکەیدایە”.

 

بەماڵپەڕی ناس کوردی راگەیاندووە" هێشتا ناسنامەی هێزەکە نازانن".

عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژ بەناوی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە ڕایگەیاند، ئەو زانیاریانەی باس لە گەمارۆدانی ماڵەکەی عەبادی دەکەن، بەو شێوەیە نین و ورد نین.






باسی لەوەشکرد، کە پەیوەندی بە فەرماندەی پاسەوانەکانی عەبادییەوە کردووە و ئەویش پێی ڕاگەیاندووە کە عەبادی سەلامەتە و دۆخەکە سروشتییە.
 


AM:09:31:02/11/2019