دابەشکرنی مووچە دوادەکەوێت


دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دوا دەکەوێت و سپی زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرادەکات. 


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند "دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کە پێنجی هەر مانگێک دابەش دەکرا دوادەکەوێت و حەوتی مانگ دابەش دەکرێت".


سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەش ئەو سەرچاوەیە وتی: ئەو بڕە پارەیەی کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان مانگانە بۆ موچەی دابین دەکات تا ئێستا نەخراوەتە سەر حابی وەزارەتی دارایی و پێدەچێت ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی. 


سەرچاوەکە وتیشی: ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت. 
 


PM:03:12:02/11/2019