لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرشکرایە سەر رێکخراوێکی ئەمریکی
سەرەڕای ئاگربەست، بەڵام شەڕ و پێکدادان لە تلتەمر بەردەوامە و هێرشکرایە سەر رێکخراوی فری بێرما رەینجەرزی ئەمریکی، کە رێکخراوێکی خێرخوازییە.
بەگوێرەی زانیاریەکان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هاوەن هێرشکراوەتە سەر ئەندامانی رێکخراوەکە کە لە بەرەی پێشەوەی شەڕ بوون و بەهۆیەوە دوو ئەندامیان برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
ئەو تیمە لە گوندی قاسمیە لە تلتەمر هێرشیانکراوەتە سەر و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی بۆرمایە و فۆتۆگرافەری تیمەکە بووە.
بریندارەکەی دیکەش پارچەی هاوەن بەر سنگی کەوتووە و بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە گوێزراوەتەوە کە خەڵکی عێراقە.
رێکخراوی فری بێرما رەینجەرز ڕێکخراوێکی ئەمریکییە خزمەتگوزاری پێشکەش بە قوربانیانی شەڕ دەکات.
PM:06:47:03/11/2019