هەولێر.. دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوریەکانی پارێزگاکە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ یەک شەممە ٤ ی تشرینی دووەم لە ناوچەی شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر دەستکرا بە دابەشکردنی نەوت و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەری سیدەکان و حاجی ئۆمەران دەستیپێکرد.




ساڵانە بەرنامەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە مانگی ئۆکتۆبەر لە وەرزی زستان دەستپێدەکات و تاوەکو مانگی ئادار بەردەوامدەبێت، بەڵام ئەمساڵ مانگێک لە وادەی دابەشکردنەکەی دواکەوت.






حکومەتی هەرێم بۆ ناوچە شاخاوییەکان هەر بەرمیلێک کە بڕی ٢١٦ لیتر نەوتە بەبڕی ٥١ هەزار دینار پێیان دەدرێت، بەڵام بۆ ناوشار کە تێچووی گواستنەوەی کەمترە، بڕی ٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.




هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن لیتر نەوتە بەجۆرێک تەنیا بۆ پارێزگای هەولێر پێویستمان بە ١٠٠ ملیۆن لیترە، بۆ دهۆک و سلێمانی-ش زیاتر لە 260 ملیۆن لیتر نەوت، بەڵام ساڵانە حکومەتی عێراق نیوەی ئەو بڕەشمان بۆ دابین ناکات.




وەزارەتی نەوتی عێڕاق بڕی نەوتی سپی ماڵانی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکرد کە ٥٠ ملیۆن لیترە و بەپێی پارێزگاکانیش بڕی ٢٨٨ لیتر بۆ سلێمانی و ٧٢ هەزار لیتر بۆ هەڵەبجە، ٢١٦ هەزار لیتر بۆ هەولێر، ١٠٨ هەزار لیتریش بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت.
 


PM:01:31:04/11/2019