نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له بازاڕه‌كانی جیهان 16 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 61.53 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 16 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 56.04 دۆلار.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاشیگەیاندووە: به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكاو چین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شه‌ڕی بازرگانی نێوانیان، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆمارکردووە.
گرژی و ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی نێوەند بە گشتی و ناكۆكیە بازرگانیەكانی ئەمریكا-چین، كارگەرییەکی بەرچاویان هەیە لە هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا.
PM:09:21:04/11/2019