ئەمڕۆ کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بەڕێوەدەچێت

بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩  کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بەڕێووەبچێت، پاشان سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کۆببێتەوە.

 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوە دەکرێت، کۆبوونەوەی یەکەم كاتژمێر ١٠ی پێشنیوه‌ڕۆ دەستپێدەکات و لەنێوان هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەت و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەکاریی و گفتوگۆ دەکرێ بۆ کۆبوونەوەی دواتر لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و کەسی یەکەمی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان، کە كاتژمێرێك دواتر دەستپێدەکات.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە دکتۆر بەرهەم ساڵح لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی سەرۆكایەتی هەرێم پێشوازی لێكرا.

 

 

 
 

 

 

 


AM:09:32:05/11/2019