یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانە له بڕیاری ئێران بۆ كشانه‌وه له پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و چالاك كردنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و داواش له ئێران ده‌كات، پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت.
مایا كۆچیانتیتس، وته‌بێژی فه‌رمی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگەیاند "ئێمه نیگه‌رانین له‌و راگه‌یاندنه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه وتبووی: له پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه ده‌كشێنه‌وه"، گوتیشی: "ئێمه هانی ئێران ده‌ده‌ین هه‌موو بڕیاره‌كانی پێچه‌وانه بكاته‌وه و پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و پلانی كاری گشتگیر و هاوبه‌ش بێت و هیچ هه‌نگاوێكی دیكه‌ی هاوشێوه نه‌نێت".
وته‌بێژی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه پشتگیری له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ین و هه‌ر ئه‌و ئاژانسه‌یه بڕیاری فه‌رمی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون یانیش كشانه‌وه‌ی ئێران له‌و رێككه‌وتنه ده‌دات و ئێمه‌ش بڕیاری خۆمان له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ئاژانسه داده‌ڕێژین".
روونیشیكرده‌وه، "رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كلیلی سه‌ره‌كی ئاسایشی ئێمه و ناوچه‌كه‌یه، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای كشانه‌وه‌ی واشنتنیش له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پابه‌ندین به پلانی كاری هاوبه‌ش و گشتگیر".
وتیشی "ئێمه پێشتریش به راشكاوانه وتوومانه پابه‌ندبوونی ئێمه به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌وه‌ستێته سه‌ر پابه‌ند بوونی ئێران به خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه".
ئەمڕۆ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، سبه‌ی تاران چواره‌م هه‌نگاوی كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ ده‌كات و هه‌ر كاتێكیش لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌كانی تایبه‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هاته پێش، ئێرانیش له هه‌نگاوه‌كانی پاشگه‌ز ده‌بیته‌وه.