ڤیدیۆ.. بانە شێروان لەگەڵ خۆشەویسترین کەسی دەرکەوت

بانە شێروان هونەرمەندی لاو، ڤیدیۆیەکی خۆی لەگەڵ دایکی بڵاودەکاتەوەو دەبێتە سەرنجڕاکێشانی فانەکانی.

 


ئەو ڤیدیۆیە کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، لە گەڵیشیدا پۆستێک نووسراوە" بانە و ڕووخۆش خانی دایکی، پاڵنەر و پاڵپشتی یەکەمی بانە دایکێتی".
بانە شیروان کە زیاتر لە پێشبڕکێی بەرنامەی کورد ئایدڵ ناوبانگی دەرکرد کە لەگەڵ گۆرانی وتندا، وەک مۆسیقا ژەنێکیش دەرکەوت.

 
 
بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی ١٩ ساڵەو بە تەمەن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵی ‌‌ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌س بێنێت. 

 


ئه‌م بابه‌ته ‌6850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:31:05/11/2019