باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بەیانامەیەک لەبارەی فڕۆکەخانەی مووسڵ بڵاودەکاتەوە و رایگەیاندووە، پرۆسەی پاککردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵ، کە ئەمریکا پارەکەی دابین کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیانامەیەکدا، رایگەیاندووە، لەماوەی 18 مانگدا، فرۆکەخانەی مووسڵ لە بۆمب و مینە چێندراوەکان پاک کرایەوە.

باڵیۆزخانەکە هەروەها رایگەیاندووە، پرۆسەی پاککردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵ، کە ئەمریکا پارەکەی دابین کرد، لەلایەن سێ کۆمپانیا لە سەرەتای مانگی 4ـی 2018 دەستی پێ کرد و لە مانگی 10ـی 2019 تەواو کرا.

باڵیۆزخانەی بەغدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە فڕۆکەخانەکەیان رادەستی حکوومەتی خۆجێیی مووسڵ کردووە، بۆ ئەوەی نۆژەنی بکەنەوە. 


ئه‌م بابه‌ته ‌586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:58:06/11/2019