فێدریكا مۆگرینی: هێزی زیاد له پێویست دژی خۆپیشانده‌ران قبوڵ ناكرێت
فێدریكا مۆگرینی، كۆمسیاری ئه‌وروپا بۆ كاروباری ئاسایش ده‌ره‌وه ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپای راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه كه به‌كارهێنانی هێزی زیاد له پێویست دژی خۆپیشانده‌ران قبوڵ ناكرێت.
كۆمسیاری كاروباری ئاسایش ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ربارەی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌ركرد و وتی: مایه‌ی نیگه‌رانییه كه چه‌كدار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌ران، ئه‌مه مافی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه و به‌ده‌ستهێنانی داوا ره‌واكان كه‌متر ده‌كاته‌وه.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر داوا له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كراوه دان به‌خۆیاندا بگرن، كه‌چی قوربانیی زۆر له كوژراو و بریندار كه‌وتوه‌ته‌وه و موڵكی گشتیش زیانی به‌ركه‌وتووه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو به‌رپرسێك له‌و پێشێلكارییانه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
مۆگیرینی پشتیوانیی یه‌كێتی ئه‌وروپاشی بۆ یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق دووپاتكرده‌وه و دوای كرد كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئاماده‌ییشی ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران، پشتیوانی له حكومه‌تی به‌غدا بكه‌ن.
PM:05:15:07/11/2019