ئێران.. بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگاکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند.

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ناوچەکە، کاتژمێر ٢:١٧ خولەک بومەلەرزەیەک بەگووڕی ٥.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر ٧ پارێزگای باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاندوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك بیناو باڵەخانە روخاون و لە تارانی پایتەختی ئێران بە تەواوی هەست بە بومەلەرزەكە كراوە.

 

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی ناوچەکە لانی كەم پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣١٢كەسی دیكەش برینداربوون.

 

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن بومەلەرزەكە لە شارەکانی میانە، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، تەورێز، زەنجان، گیلان و ئەردەبێڵی هەژاندوە.




AM:09:07:08/11/2019