کانە خەڵوزێک لە ئەڵمانیا تەقییەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لەكانێكی خەڵوز لە ئەڵمانیا رویدا و قوربانی لێکەوتەوە

دەزگا راگەیاندنەكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە كە تەقینەوەیەك لە كانێكی خەڵوز لە شاری توتشنتال بە دوری 150 لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا رویدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا 30 كرێكار لەناو كانە خەڵوزەكەدا گیریان خواردوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش لانی كەم چوار كەس برینداربون.


PM:02:25:08/11/2019