بۆردومانی ڕوسیا بۆ سەر ئیدلب قوربانی لێکەوتەوە

فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا ئەمڕۆ هەینی سەرلەنوێ بۆردومانی ئیدلیب-یان كردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاوڵاتی كوژراون.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە دوایین راگەیەندراویدا بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا لە پارێزگای ئیدلیب و ناوچەكانی دەوروبەری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سێ هاوڵاتی سیڤیل كوژراون، كە دو ژن و منداڵی یەكێك لەو ژنانە قوربانیەكان بون.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە لەماوەی حەوت رۆژی رابردودا، ژمارەی كوژراوانی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی روسیا لە سوریا گەیشتوەتە 20 كەس.

ئه‌م بابه‌ته ‌436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:54:08/11/2019