دەستەی مامۆستایانی وانەبێژان ڕایگەیاند" سبەی یەک شەممە ١٠ی تشرینی دووەم لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دەکەن".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
پەیامێک بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن :
بینراو ، بیستراو ، نوسراو ..
بۆ سەرجەم ئەندام پەڕلەمانەکان
بۆ سەرجەم بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە
بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان
بۆ لیژنەکانی پەروەردە لە پەڕلەمان و سەرجەم
ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
ڕۆژی یەک شەممە 10/11/2019
کاتژمێر 9:30 بۆ 10 ی سەرلەبەیانی
گەورەترین خۆپیشاندان دەکەین
لەهەموو پارێزگاکان . .
ناونیشان / وانەبێژانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ،
لەبەردەم بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی .
ناونیشان / وانەبێژانی سەربە پارێزگای هەولێر ، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر .
ناونیشان / وانەبێژانی سەربە پارێزگای دهـۆک ، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهــۆک .
ناونیشان / وانەبێژانی ئیدارەی گەرمیان ، له بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان .
بەڵێ بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ
بە بوون بەهەمیشەیی ( میلاک )
م . کارزان فیزیک
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان
دەستەی مامۆستایانی وانەبێژان