وێنە.. رەیهانە وێنەی چەند ستایڵێکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

رەیهانە، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی ئەمەریکی و جیهانی کە هەمیشە وێنەکانی خۆی وەک فاشیۆنێک بڵاودەکاتەوە، بە ستایڵێکی نوێی جیاوازەوە چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.

 
رەیهانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەکی خۆی بەچەند ستایڵێکی نوێ و جیاواز بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 
رەیهانە فێنتی لە سالێ ١٩٨٨ لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣  ەوە دەستی بەگۆرانی وتن کردووە کە ئەو دەمە لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد.

 
رەیهانە کە هاوکات دەوری ئەکتەریشی بینیووە، بەدەیان خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە، لەسالی ٢٠١٢ وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان هەڵبژێردراوە.

 
لەم ماوەیەی دواییدا دوای چیرۆکێکی خۆشەویستی لەگەڵ ملیاردێرێکی سعودی، ریانە هەواڵی جیابوونەوەی خۆی راگەیاند، هەرچەندە ناوبەناو ئەو وێنانەی سەرلەنوێ بڵاودەکرێتەوە. 




PM:07:47:10/11/2019