ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکات و وەزارەتی دارایی دوا بخات.

 

هەرچەندە وا بریار بوو ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی تشرینی دووەم مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتی دارایی و پەروەردە بدرێن، بەلآم وەزارەتی دارایی هەر مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەدات و مووچەی وەزارەتی دارایی دوادەکەوێت.

 

تا ئێستا کاتی ناردنی بڕی ٤٥٤ ملیار دیناری بەغدا دیار نییە کە مانگانە رەوانەی هەرێم دەکرێت و، نا زانرێت ئەم مانگە کەی دەنێردرێت، لە کاتێکدا بەغداو عێراق بە گشتی بە دۆخێکی زۆر خراپی سیاسی و  ئابوریدا تێپەڕدەبێت بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کە وا پێیناوەتە دووەم مانگەوە. 



AM:09:14:11/11/2019