ئەسەد بەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ هەسەدە ڕەتدەکاتەوە
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد رایگەیاند "ئێستا سوپاکەی ئێمە زۆر بەهێزتر بووە و بەشکردنی دەسەڵاتی لەگەڵ هەسەدە رەتکردووەتەوە".
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاڕ تی رووسی ئەسەد راشیگەیاند "رێککەوتن لەگەڵ هەسەدە لەسەر بنەمای گەڕانەوەی سەروەری تەواوی حکوومەتی سووریایە بە هەموو ناوچە کوردییەکان و دوورخستنەوەی کوردەکان لە سنوورەکان تاوەکو هێرشی تورکیا رابگیرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، من داوام لە کوردەکان کردووە ببنەوە بەشێک لە هێزەکانی حکوومەت، ئەمەش هەندێکیان پەسەندیان کردووە و هەندێکی دیکەیان رەتی دەکەنەوە.
دەڵێت "کێشەی سەرەکی لەگەڵ (پەیەدە)یە کە یەکەیەکی سەربازیی بە ناوی یەپەگە دروست کردووە و پەکەکەش سەر بەوانە".
سەرۆکی سووریا ئاشکرایکردووە "زۆربەی کوردەکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ حکوومەت هەیە و زۆربەیان پشتگیری حكوومەت دەکەن تەنها ئەوانە نەبن کە سەر بە (پەیەدە)ن، ئەوان لە لایەن ئەمەریکییەکانەوە پشتگیرییان لێ دەکرا، لەگەڵ ئەمەریکا پێکەوە نەوت دەدزن و باقاچاغی دەبەن".
جەتیشیکردەوە پەیەدە تووڕەیە لە ئەمەریکا بەوەی ئەوانی بەجێهێشتووە لە سوریا.
PM:02:35:11/11/2019