نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢ دۆلار و٢٧ سەنت بوو، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٦ دۆلارو ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.

 

هەروەها ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "رەزامەندیم لەسەر لابردنی باجە گومرکیەکان لەسەر کاڵا و بەرهەمەکانی چین دەرنەبڕیوە". ئەوەش هۆکاربوو بۆ کەمکردنەوەی گەشەسەندنی ئابووری گەورەترین وڵات لەڕووی ئابورییەوە لە جیهاندا.

 

 

 





AM:08:36:12/11/2019