بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە،
بوومهلهرزهیهك بهگوڕی ٥.٩ پله به پێوهری رێختهر، له ویلایهتی مالوكو-ی باكووری ئیندۆنێزیا روویدا و بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و دوای بوومەلەرزەکەش ھۆشداری روودانی تسۆنامی نەدراوە.
سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەشکرد" ناوهندی بوومهلهرزهكه ٨٦ كیلۆمەتر له ناوچهی جایلۆلۆ-ی سهربه ویلایهتهكه بووه و، له قوڵایی ٨٣ كیلۆمەتر روویداوه".
ئێندۆنیزیا (بە فەرمی کۆماری ئێندۆنیزیا)، وڵاتێکە ئەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ئێندۆنیزیا ١٧،٥٠٨ دوورگە لە خۆ ئەگرێت، و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە نزیکەی ٢٣٨ ملیۆن کەس، چوارەم وڵاتی جیھانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە جیھاندا کە زۆرترین ژمارەی موسڵمانان لە خۆ ئەگرێت، پایتەختەکەی جاکارتایە، و سنوری وشکانیەکەی لەگەڵ پاپوا گینێی نوێ و تەیمووری ڕۆژھەڵات و مالیزیادا ھاوسنوورە، و وڵاتەکانی تری دەوروپشتی سینگاپور و فلیپین و ئوسترالیا و زەویە ھیندیەکانە.