ئەمڕۆ پێنجشەممە 235 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت، كە بڕیارە بەو بۆنەیەوە كۆمەڵێك چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامبدرێت.
جیاواز لەساڵانی پێشتر، ئەمساڵ بەو بۆنەیەوە لە تاسڵوجە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب دەكرێتەوە و هەروەها لە سینەما سالم چەند فیلمێك نمایش دەكرێت و چەندین چالاكی جۆراو جۆری دیكەش بەڕێوەدەچێت.
شاری سلێمانی لەساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان دامەزراوە و كراوەتە پایتەختی میرنشینی بابان، كە لەئێستادا بەهۆی چالاكییە بەردەوامە ڕۆشنبیرییەكانیەوە نازناوی "پایتەختی ڕۆشنبیری" پێدراوە ئەمساڵیش لەگەڵ شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان وەك دوو شاری داهێنەری جیهان لەلایەن یونسكۆوە هەڵبژێردران.