کەشناسی وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ وادەی بەفر بارینی ڕاگەیاند و دەڵێت" لەهەفتەی داهاتوودا بەفر دەبارێت".

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی دوو شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پلەکانی گەرما پێنج بۆ حەوت پلە دادەبەزێت و بارستە هەوایەکی سارد لە ناوەڕاستی ئاسیاوە ڕوو لە هەرێم دەکات، هاوکات هەفتەی داهاتوو لەدەرەوەی ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان  بەفر دەبارێت".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو کەشناسی عێراق ئاشکرای کرد لە رۆژی هەینیەوە دەستدەکات بە بارانبارین و لە رۆژانی دوایی باران بەخوڕ دەبارێت، پلەی گەرماش نزمدەبێتەوە.

 

سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی هەینی ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەور دەبێت، بەڵام دوایی دەگۆڕدرێت بۆ بارانێکی سووک بەتایبەتی لە رۆژئاوای ئەو ناوچانە، هاوکات پلەی گەرماش نزمدەبێتەوە.

 


PM:03:33:14/11/2019