سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕفاندنی بەرپرسێكی باڵا لە بەغدا ئاشكرادەكات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا عادل عبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" دیاردەى ڕفاندن بەناوى دامەزراوەکانى دەوڵەتەوە زیادى کردووە".

 

ناوبراو لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتیشی" ژمارەیەك چەكدار كە ناسنامەكەیان دیار نیە، یاسر عەبدولجەبار، راگری پەیمانگای باڵای گەشەپێدانی ئەمنییان بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووە".

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت: بە توندی ئیدانەی رفاندنی لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار دەكەین و هەر كەسێك ئه‌و تاوانه‌ی ئەنجامدابێت بە سزای خۆی دەگات، پێویستە بەبێ هیچ مەرجێك دەستبەجێ ئازادبكرێت.

 

هۆشداریشیدایە ئەو لایەنانەى ئەو کارانە دەکەن و بەڵێنى سزاگەیاندنیان دەدات لە هەر بەرپرسیارێتى و ئاستێکدا بن.

 


PM:06:37:14/11/2019