بە بڕیارێکی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی سوتەمەنی ئێران، ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی بەنزین دوو هێندە لە نرخی جارانی گرانترکرا و سەرەی بەنزینیش دەستیپێکرد.
بەپێی نرخەکانی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران، لەمەوبەدوا بەنزینی حکومی بەشێوەی سنووردار و بەکارت ١٥٠٠ تمەن دەبێت بەشێوەیەک کە مانگانە تەنیا ٦٠ لیتر بەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە کارتی بەنزینیان هەیە.
هاوڵاتیانی ئێران گلەی دەکەن بەوەی پێشتر هیچ جۆرە ڕێنماییەک نەدراوەتە ئەوان و بەیانی ڕۆژی هەینی واتە ئەمڕۆ هەستاون دەبینن نرخی بەنزین سێ هێندە زیادی کردووە.