عادل عه‌بدولمه‌هدی: رفێنه‌ره‌كانی ئەفسەرەکە ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و یاسایان پێده‌گات
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دا له په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی له عێراق و دەشڵێت "رفێنه‌ره‌كانی ئەفسەرەکە ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و یاسایان پێده‌گات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و له ئه‌كاونتی خۆی، ئاماژه‌ی به رفاندنی ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی له گه‌ڕه‌كی جادرییه‌ی به‌غدا كرد و وتی: ئه‌و رووداوه ئاماژه‌یه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی رفاندن و توندوتیژی و هۆشداریشی دایه رفێنه‌ره‌كانی، كه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و یاسایان پێده‌گات.
عه‌بدولمه‌هدی داواشیكرد، رفێنه‌ره‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره، ده‌ستبه‌جێ ئه‌فسه‌ره‌كه ئازاد بكه‌ن و فه‌رمانیشی كرد، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و رووداوه بكه‌ن و تاوانباران به سزای یاسایی بگه‌یه‌نن.
PM:03:27:15/11/2019