دوای ئه‌وه‌ی له‌شاره‌كانی ئه‌هواز و شیراز‌و به‌نده‌ر عه‌باس و ماهشههر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری ئێران، دوێنێ دژی گرانبوونی سووته‌مه‌نی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ستیپێكرد، ئەمڕۆش سێ خۆپیشانده‌ر كوژرا.
بەپێی سەرچاوکانی هەواڵ، خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران دژی گرانکردنی نرخی بەنزین، توندوتیژی لێکەوتەوە و سێ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی شارەکانی ئێران لە کاتێکدایە، بە بڕیارێکی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی سوتەمەنی ئێران، دوێنێ نرخی بەنزین دوو هێندە لە نرخی جارانی گرانترکرا و سەرەی بەنزینیش دەستیپێکرد، بەو هۆیەوە خۆپیشاندانی شۆفێران و هاوڵاتیان دەستیپێکردووە، لەهەندێک شارەکان خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
هاوکات خۆپیشاندانەکان شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە و لەشاری سنە و کرماشان خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدرا.