هه‌موو ساڵێك به‌روارى ١٧ى تشرینى دووه‌م، ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆیە و ساڵانە زیاتر چەندین کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لە جیهاندا گیان لە دەست دەدەن، نیوه‌ى زیاتر پێوه‌ندى به به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیاوه هه‌یه له‌كاتى شۆفێریدا.
هاوکات ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆی ئه‌مساڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پۆسته‌ره‌كانی له‌ژێر ناوه‌ڕۆكی "ژیان پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبیلێك نییه" له ماڵپه‌ڕی رێكخراوه‌كه له ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌ووە.
هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە" لە هه‌ر ٢٤چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له جیهان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه گیانله‌ده‌ستده‌دات".
ڕووداوی هاتووچۆ بە شێوەیەکی گشتی نۆیەم هۆکارە بۆ مردن، بەڵام لە مردنی کەسانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٩ ساڵدا یەکەم هۆکارە به تایبه‌ت كوڕان، به‌ڵام له‌مساڵدا ڕێژه‌ى خانمانیش زیادى كردووه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، زۆرترین رێژه‌ی مردن به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه له ئه‌فریقایه، و له‌پله‌ی دووه‌میشدا باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دێت.
له راپۆرتی "ژیانه‌كان رزگاربكه"ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیدا، ئامانجی ئه‌وه دیارییكراوه كه ژماره‌ی قوربانییانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ تا ساڵی ٢٠٢٠ بۆ نیوه داببه‌زێنرێن.
ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ ساڵانە لە ١٧ی تشرینی دووەم یادی دەکرێتەوە بۆ دەربڕینی هاوخەمی قوربانیانی هاتوچۆ، له زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پشووه و ڕێنوێنی ده‌گه‌یه‌ننه هه‌موو خاوه‌ن ئۆتۆمبیڵێك.