ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە بەرزبوونەوەدایە

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە بەرزبوونەوەدایە و لە خۆپیشاندانەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان 17 كەس كوژراون و نزیكەی 100 كەسیش برینداربوون.

بەپێی دوایین زانیارییەكان لە خۆپیشاندانەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان تاكو ئێستا نزیكەی 30 كەس بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكان كوژراون و چەندین كەسی دیكەش برینداربوونە.

هاوکات ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان ئاشكرایكردووە كە تاكوو ئێستا زیاتر لە 11 خۆپیشاندەر لە رۆژھەڵاتی كوردستان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكان گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی سەد كەسیش بریندار بوونە.

زانیارییەكان ئەوەیان ئاشکراکردووە 10 كەس لە شاری جوانرۆ، 6 كەس لە مەریوان و خۆپیشاندەرێكیش لە شاری سنە كوژراون. خۆپێشاندانەكان ئەمڕۆش لە زۆربەی شارەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بەردەوامن.



ئه‌م بابه‌ته ‌586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:56:17/11/2019