هێزەکانی سوریای دیموکراتی، ڕایگەیاند " " سوپای تورکیا بەردەوام لە هێرشەکانی و بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی تەلتەمەر و عەین عیسا دەکات".
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکی لەسەر ٢٤ کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووه"سوپای تورکیا لە 39هەمین ڕۆژی هێرشەکانیاندا، بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی تەلتەمەردا سوڕِاونەتەوە و گوندەکە بۆردومان کردووە".
هەروەها هاتووە" تورکیا لە شارۆچکەی عەین عیسا و گوندەکانی دیکەی دەوروبەری بە تانک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومان کردووە".
لەراگەیەندراوەکەیاندا هاتووه " بەهۆی ئەو بۆردوومانانەوە، زیانێکی مادی زۆر بەر ماڵی هاووڵاتیانی سڤیلی ئەو ناوچانە کەوتوون".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە: " سوپای تورکیا و چهكدارههاوپهیمانهكانی نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بکەن و لەو ڕووبەڕووبوونەوانەدا دوو شەڕڤان شەهید بوون و دووانی دیکەش برینداربوون".