ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەگوێرەی خشتەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوکراوەتەوە بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێک دابەشبکرێت.

 

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ مووچه‌ی مانگی 8ی ئه‌‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت".

 

ڕۆژى 7ی ئەم مانگە، وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 8ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كرد و بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرجەم وەزارە و دەستەکان موچە وەربگرن.

 
هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.
 
وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
 



AM:08:49:18/11/2019