نرخی تمەنی ئێرانی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٨٠٠ دینار، دوێنێ یەک شەممە ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٣٠٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ١٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 
_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١٠٠٠ هەزار دینار، دوێنێ یەک شەممە نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو. 
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٧٠٠ دینار، دوێنێ یەک شەممە  نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو. 

 


AM:09:54:18/11/2019