ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکرایەوە

ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هی دوو ڕۆژی ڕابردوو بڵاوکرایەوە کە هه‌شت کەس لەو دوو رۆژەدا گیانیان لەدەست داوە.

 

بەپێی هەواڵەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئیران گیانیان لەدەستداوە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ناسنامەی دوو کەسی دیکە لە گیانبەختکردووانی مەریوان بە ناوەکانی "دانیال ئوستواری" خەڵکی ئاوایی هانە گەرمەڵەی نۆدشە و "ئیدریس بیوارە" خەڵکی مەریوان" ڕاگەیاندووە".

 

ڕێکخراوەکە دەشڵێت" ئیدریس بێوارە ڕۆژی شەممە گیانی لەدەست داوە و دانیان ئوستواری ڕۆژی یەکشەممە گوللە بەر سەری کەوتووە و ڕۆژی دووشەممە بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە".

 

هاوکات ناسنامەی شەش هاوڵاتی کە لە مەریوان گیانیان لەدەست داوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:


1- عوسمان نادری


2_ مێهران تاک
 
3_ شاهۆ وەلیدی


4_ بێهروز مەلکی


5_ ئیدریس بێوارە


6_ دانیال ئوستواری.


جێی باسە کە عوسمان نادری، خەڵکی شاری نۆدشە و دانیشتووی کانی دیناری سەر بە شاری مەریوان بووە.

 

ئەو خۆپیشاندانانە دوای‌ ئه‌وه‌ دێت کە ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران بڕیاریاندا نرخی‌ به‌نزین بۆ سێ‌ هێنده‌ به‌رزبكه‌نه‌وه‌، بەمەش له‌ رۆژی‌ هه‌ینییه‌وه‌ خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی هاوڵاتیان دژی‌ حكومه‌ت ده‌ستی‌ پێكرد.

 

 

 




AM:09:33:19/11/2019