موچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە دزرا

لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو مووچەی  فەرمانبەرانی ھۆبەی حەویجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركووك دزرا.

بەگوێرەی زانیاریەکان بڕیاربوو ئەمڕۆ فەرمانبەرانی ھۆبەی حەویجەی سەر بە بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركووك مووچە وەربگرن، یەكێك لە فەرمانبەران چووەتە بانك مووچەی فەرمانبەران وەرگرێت، كە بڕەكەی 17 ملیۆن دینارە، كاتێك پارەكەی كردووەتە ناو ئۆتۆمبێلەكەی، چەند چەكدارێك ھاتوون پارەكەیان لەناو ئۆتۆمبێلەكە بردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند "چەند فەرمانبەرێك كە پەیوەندیدارن بە ھێنانی مووچە لەلایەن پۆلیس دەستبەسەركراون، پارێزگاری بە وەکالەتی كەركووكیش لەسەر ئەو پرسە بانگهێشتی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كردووە".

تائێستا ھیچ كەسێك وەك تۆمەتبار لەسەر دزینی پارەكە دەستگیر نەكراوە.


PM:01:48:19/11/2019