وێنە.. ئەڤین ئاسۆ لەگەڵ گووڵەکەی دەرکەوت

پێشکەشکاری دیاری کوردستان ئەڤین ئاسۆ، وەک خۆی دەڵێت لەگەڵ " خەمڕەوێنەکەی " دەردەکەوێت.

 

لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی و سەگەکەی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی"  گووڵی من بەوەفاو خەمڕوێن".
ئەم وێنانە بوونەتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی و چەندان کۆمێنتیان بۆ نووسیووە.


ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.



دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌2526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:49:19/11/2019