گۆڕانکاری بەسەر پلەکانی گەرما دێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەش وھەوای ئەمرۆ چوار شەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ و سبەی پێنج شەممە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ی ڕاگەیاند.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە لە شارەکانی باشووری کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوەو ئاسمان لە شارەکانی هەرێم هەور دەبێت، کە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر تۆماردەکرێت کە ٢٢ پلەی سیلیزییە، هاوکات نزمترین پلەش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار دەکرێت کە ١٥پلەی سیلیزییە.




AM:10:38:20/11/2019