بڵێسە جەبار فەرمان: ئیمتیازاتی سەرۆكایەتیەكانی هەرێمیش وەك عێراق ببڕدرێت

بڵێسە جەبار فەرمان، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق نوسینێكی لەبارەی دوو یاسای پەرلەمانی عێراق بڵاوكردەوە كە بە "گرنگ" ناویان دەبات و دەڵێت "ئیمتیازاتی سەرۆكایەتیەكانی عیراق بڕدرا، پێویستە لەكوردستانیش كاری پێ بكرێت".

دەقی نوسینەكەی بڵێسە جەیار فەرمان:

ئیمتیازاتی سەرۆكایەتیەكانی عیراق بڕدرا
" پێویستە لەكوردستانیش كاری پێ بكرێت"

لە پەرلەمانی عیراق دوو یاسا دەنگیان لەسەر درا 

ھەردوو یاساكە گرنگی خۆیان ھەیە و لەو ھیوایەم كە لە ھەرێمی كوردستانیش كاریان پێ بكرێت.

یەكەم: هەمواری یاسای خانەنشینی
دووەم: یاسای نەهێشتنی ئیمتیازاتی پلە باڵاكان

ڕاستە ھەرێمی كوردستان پەرلەمانی خۆی ھەیە و دەتوانێت یاساكانی عیراق نەفاز بكات و لەگەڵ پێكھاتەی ھەرێم دا بیگونجێنێت بەڵام لە زۆر روەوە دۆخی ئێستای ھەرێم ھاوشێوەی عێراقە.

لاوانمان بەدەست بێ ئیشی و كەم دەرامەتیەوە ساڵانێكە دەناڵێنن.
كەمی سوتەمەنی و خزمەتگوزاری ھاودۆخە
نەبوونی شەفافیەت و گەندەڵی ھاوشیوەی پسرێزگاكانی ناوەراست و جنوبن.
یاسای نەھێشتنی ئیمتیازاتی سەرۆكایەتیەكان پێویستە لە ھەرێمیش كاری پێ بكریت.

كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵاكان، نەھێشتنی دەرماڵە، كەم كردنەوەی ژمارەی سەیارەی سەرۆكایەتیەكان، نەھێشتنی بە كرێ گرتنی تەیارەی تایبەت بۆ سەرۆكایەتیەكان. نەھێشتنی بابی سەرف بۆ چارەسەری نەخۆشی لەلایەن سەرۆكایەتیەكان نەھێشتنی خانەنشیی پەرلەمانتاران و زۆرێكی تر لەو جۆرە بڕیارانە پێویستە پەرلەمانی كوردستانیش كاری لەسەر بكات.

رەتلە سەیارەی سەرۆكایەتی و وەزیرەكان لە وڵاتێكی ھەژاری  وەك وڵاتی ئێمە بێجگە لە دیاردەیەكی قێزەوەن ھیچی تر نیە.
سەرباری موچەیەكی زۆر، بەخشینە دەرماڵە بە پلە باڵاكان، بەڵام لە ھەمان كات دا  تاوتوێ كردنی نەھێشتنی دەرماڵەی مامۆستاو نەدانی دەرماڵەی مەترسی ھەندێك لە پیشەكان، ناداپەروەریەكی گەورەیە.

ھیوادام ھەرێمیش بە سیستێمی دەرماڵەو ئەو ئمتیازاتە زۆرەی سەرۆكایەتیەكان دا بچێتەوەو.

 


PM:02:37:20/11/2019