بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان کە بڵاوکراوەتەوە، شەوی ڕابردوو لە پەلامارێكی چەكدارانی داعشدا لە پارێزگای كەركوك دوو كارمەندی پۆلیسی ئیتیحادی كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون.
سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن" لە ناحیەی رەشادی بەر بە پارێزگای كەركوك، چەکدارانى داعش هێرشیان کردوەتە سەر خاڵێکی پشکنینى پۆلیسی فیدڕاڵى و لە ئەنجامدا دوو کارمەندى پۆلیسی فیدڕاڵی کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون".
بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەكە هێزێكی زۆری ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و چەكدارەكانیش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون.
هێرشەكانی چەكدارانی داعش لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق ناوبەناو بونی هەیە و چەندین جاریش بەرپرسانی عێراق مەترسی سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی داعشیان راگەیاندوە.