ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ شاندێکی باڵایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات و  گفتوگۆ لەبارەی چوار پرسی سەرەکی دەکات.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە سەردانەکەی شاندە باڵاکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵعادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و سامر عەباس غەزبان، وەزیری نەوت و فوئاد حسێن، وەزیری دارایی كۆدەبنەوە و تاواوێی پرسەكانی نەوت و غاز و بودجەی گشتی دەكەن.

 

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، شاندەكە پێکدێت لە ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی، خاليد شوانی وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

 

ڕۆژی پێنج شەممە قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم  لە لێدوانێکیدا رایگەیاند" به‌منزیكانه‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولا ده‌كرێت".

 

 

 


AM:12:05:23/11/2019