شەوی ڕابردوو هەینی لەناو بازاڕى قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ کەسێک به‌چه‌قۆ کوژرا.
پەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، له‌ناو بازاڕی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ کە بە "سەهۆڵەکەى چەمچەماڵ" ناسراوە گەنجێک بە ناوی هـه‌ڵوێست عیسامه‌دین کوزژا کە دانیشتوى قەزاى چەمچەماڵە و ته‌رمه‌که‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌وه و بنکه‌ی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌که کردووه‌ته‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ستپێکردووه.
سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن" هۆکارى روداوەکە دروستبوونى دەمەقاڵێ بووە لە نێوان بکوژ و کوژراوەکەدا و پێشتریش چەندینجار شەڕیانکردووە".