ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانیكردن لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان ئەنجام بدرێت.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ، ڕێپێوانێک لە شاڕێی سالم (سەهۆڵەکە)ی سلێمانییەوە بۆ بەردەم باخی گشتیی بەڕێوە دەچێت، بۆ پشتیوانی رۆژهەڵاتی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان دەردەبڕدرێت.

 

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دەیان خۆپیشاندەر لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوونەتە قوربانی و رۆژئاوای كوردستانیش رووبەڕووی هێرش و پەلامارەكانی سوپای توركیا و میلیشیا توندڕەوەكان بووەتەوە.

 

 

 


AM:09:30:23/11/2019