بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە رۆژی رووناک لە سەیرانگای مێرگەپان بیر لێدەدات

ئەمرۆ ٢٣ ی تشرینی دووەم بەرپرسێکی بالآی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەرچاوی خەڵک و پۆلیسەوە لە سەیرانگای مێرگەپان ( باکوری رۆژئاوای سلێمانی ) بە رۆژی رووناک بیر لێدەدات.

 

چەند شایتەحاڵێک لە سەیرانگای مێرگەپان بە ماڵپەڕی " سپی " یان راگەیاند" بەرپرسێکی بالآی یەکێتی بەرۆژی رووناک لە بەری شاخی پێرەمەگروون لە سەیرانگای مێرگەپان دەستیکردووە بە بیر لێدان و بەدیار ئامێری بیرهەڵکەنەکەشەوە ئۆتۆمبێلێکی میگزەمینی کە چەکی قورسی بەستووە لەسەر ئەو زەویەیە کە بیرەکەی تیا لێدەدرێت.

 

ئەو شایەتحاڵانە باسیان لەوە کرد ئەو بەرپرسە لە کاتێکدا ئەو بیرە لێدەدات بنکەیەکی پۆلیس لەو سەیرانگایەیەو هەرکەسێک سەرپێچی بکات و بیر لێبدات کەسە دەگیرێت و ئۆتۆمبیل و ئامێری بیرهەڵکەندەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە، بەلآم بۆ ئەم بەپرسە تا ئێستا رێگایان لێنەگرتووە.

 

بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی بیرئیرتوازی هەڵکەندن قەدەغەیەو سەرپێچیکاران رووبەڕووی دادگا دەبنەوەو تا ئێستا چەندان ئامێر دەستیبەسەردا گیراوەو چەندان کەس دراونەتە دادگا.

 



PM:06:02:23/11/2019