هێزێکی سوات چواردەوری بینای پاڕێزگای موسڵی دەدات
هەڵبژاردن بۆ پارێزگار دەکرێت

ئەمرۆ ٢٤ی تشرینی دووەم لە بینای پارێزگای موسڵ پارێزگار هەڵدەبژێردرێت، لە شەوی رابردووشەوە چوار دەوری بینای پارێزگار لەلایەن هێزی سوتاوە گەمارۆدراوە.

لە بەیانێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا هاتووە کە ئەنجومەنی پارێزگار کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات، بەمەبەستی پەسەندەکردنی لابردنی پارێزگاری ئێستا، مەنسور ئەلمەرعید و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ، لە کەشێکی بارگاویدا.

بەیانەکەی ئەنجومەن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ سازدەکرێت.

پاڕێزگاری لابراو، ئەلمرعید رایگەیاند" هیچ بەرگێکی شەرعی بۆ بڕیاری ئەنجومەن نییە، چونکە پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندۆتەوەو شەرعیەتی نەماوە".
ئەوە لە کاتێکدایە کە فەرماندەی پێشووی ئۆپراسیۆنەکانی موسڵ نەجم جەبوری یەکێکە لە کاندیدەکان، لە لێدوانێکدا دەڵێت" لەسەر داوای خەڵک خۆم هەڵبژاردووە"
ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵبژاردووە سێ کەسن ناسراوترینیان، نەجم جەبوریە.

ئەو هێزە سواتەی چواردەوری بیانی پارێزگای نەینەوای داوە بە فەرمانی پارێزگاری لەسەر کار لابراو هێنراونەتە ئەو جێگایەو بەمەش پێشبینی بارگرژی دەکرێت.






AM:10:31:24/11/2019