جوتیار عادل: هەرێم و بەغدا گەیشتوون بە لێكتێگەیشتنێكی باش

دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو شاندەی كە بۆ دانوستان سەردانی بەغدایان كردبوو، وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند گفتوگۆی نێوان حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بەردەوام دەبێت و گەیشتوون بە لێكتێگەیشتنێكی باش.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و ھەردوولا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش".

وتیشی "سبەی دووشەممە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا".


PM:06:37:24/11/2019