سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەگوێرەی خشتەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوکراوەتەوە بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت.

 

بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی دوو شەممە ڕێککەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ موچەی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی پیشەسازی ڕۆشنبیری و ئاوەدانکردنەوە مووچە وەربگرن.

 

هاوکات هەر بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەم مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەو ڕۆژی چوار شەممەش مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.

 

ڕۆژى ٧ی ئەم مانگە، وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ٨ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كرد و بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرجەم وەزارە و دەستەکان موچە وەربگرن.


هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.


وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.




PM:08:42:24/11/2019