ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
ئهمڕۆ چوار شهممه بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت.
تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە:
- گفتوگۆ کردن دەربارەی دوایین پێشکەوتنەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2020.
- گفتوگۆکردن دەربارەی میکانیزمی رێکخستنەوە و یەکخستنەوە و گەڕاندنەوەکانی سەرجەم داهاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی.
- گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان.
PM:12:05:27/11/2019