ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" نزیکەی ١٦١کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێران کوژراون".
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکراشیکرد" ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە بەرزبوونەوەدایەو نزیکەی ١٦١ کەس کواژراون".
ئەو خۆپیشاندانانە دوای ئه‌وه دێت کە ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا نرخی به‌نزین بۆ سێ هێنده به‌رزبكه‌نه‌وه، بەمەش له رۆژی هه‌ینییه‌وه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان دژی حكومه‌ت ده‌ستی پێكرد.