ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆف دواین ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" تائێستا لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران ١٤١ خۆپیشاندەر کوژراوون، کە زۆرینەی قوربانییەکان لەشاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانن".
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە" لە گرژییەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا، شەش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوون".
ئەو خۆپیشاندانانە دوای ئهوه دێت کە دهسهڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا نرخی بهنزین بۆ سێ هێنده بهرزبكهنهوه، بەمەش له رۆژی ههینییهوه خۆپیشاندانی ناڕهزایی هاوڵاتیان دژی حكومهت دهستی پێكرد.