پوتن: پەیوەندیمان لەگەڵ کوردەکان زۆر باشە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند" کوردەکانی رۆژئاوا بەشێوەیەکی زۆر باش مامەڵە لەگەڵ پۆلیسی سەربازی روسیا دەکەن لە ناوچەکە".

 

ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا  وتی" ئەوەی ئێستا لە سوریا روودەدا و ئەو دەرئەنجامە ئەرێنیانەی لە سنوری سوریا-تورکیا هاتووەتە کایەوە بە هاوکاری کوردەکان بووەو ئەوەش لە بەرژەوەندیاندایە، خەڵکی ناوچەکەش لەوە تێدەگەن، بە خۆشەویستی و دۆستایەتیەوە مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن".

 

پوتین لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا جەختی لە پتەوی پەیوەندی مێژویی کوردەکان و روسیا کردەوە.

 
 

 

 


AM:12:09:30/11/2019