عوسمان خان-28 ساڵ، دوێنێ 29 نۆڤێمبه‌ر له‌سه‌ر پردی له‌نده‌ن له دوای هێرشێكی " تیرۆریستی" بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی، له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانییه‌وه كوژرا.
پۆلیسی له‌نده‌ن له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌دا ناسنامه‌ی ئه‌و دوو " تیرۆریسته‌ی" سه‌ر پردی له‌نده‌نی بۆ ئاشكرا نه‌بوو كه به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر هاووڵاتیان، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 30 نۆڤێمبه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میان به‌هه‌واڵی كرده رووداوەکە نه‌خشاند.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و دوو " تیرۆریسته" كه به‌ده‌ستی پۆلیس كوژرا له‌كاتی كرده‌وه‌كه‌دا عوسمان خان ئه‌ندامی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی پێشووه، ئەوی دیكه‌ش له شوێنه‌كه هه‌ڵاتووه.
له‌ئاكامی هێرشه‌كه كه به چه‌قۆ كرایه سه‌ر هاوڵاتیان، ژن و پیاوێك كوژراون و سێ كه‌سیش گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.
عوسمان خان و دوو گومانلێکراوەکەی تر به‌شداری كۆنفرانسی (سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی خوێندن) یان كردووه له‌هۆڵی فیشمه‌نگه‌رس له‌له‌نده‌ن و له‌دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسه‌كه له سه‌ر پردی له‌نده‌ن هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌ندامانی كۆنفرانسه‌كه.
عوسمان خان، ساڵی 2012 ده‌ستگیر كرا به تۆمه‌تی كاری " تیرۆریستی" پڵاندارێژه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی تردا و پلانی هێرشكردنه سه‌ر باڵێۆزی ئه‌مریكا له به‌ریتانیا و ماڵی بۆرس جۆنسن-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا، به‌ڵام له دیسێمبه‌ری 2018 به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن دادگاوه ئازاد كرا به‌بیانووی كڕینی كارتی ئه‌له‌كترۆنی.
ئا: لوقمان غه‌فوور