له نێو ئه‌جێندای چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له لوتكه‌ی ناتۆ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ چاوی به بۆرس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ناكه‌وێت كه بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ٣ی دیسێمبه‌ر له له‌نده‌ن به‌ڕێوه بچێت.
هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ماوه‌ی كاركردنی جۆنسن له كۆتایی نزیكه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه "كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا داوای كردووه كه چاوی به سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بكه‌وێت. به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ ره‌تیكرد‌وته‌وه و له ئه‌جێندای چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا نییه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٣٠ نۆڤێمبه‌ر، سه‌رچاویه‌ك له كۆشكی سپی رایگه‌یاند" كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، هه‌فته‌ی داهاتوو له لوتكه‌ی ناتۆ له‌له‌نده‌ن، چاوی ده‌كه‌وێت به هه‌ریه‌ك له ئه‌نجێلا مێركل-ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ئیمانوێل ماكرون سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ده‌روه‌ی كاره‌كانی لوتكه".
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتێكدا كه ناتۆ له دۆخێكی شێواو و شپرزدا تێده‌په‌رێت كه له ٢٩ ئه‌ندام هاوپه‌یمانی سه‌ربازی پێكهاتووه. به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌رۆك تره‌مپ-ی بێزار كردووه به‌وه‌ی كه به‌شێكی ئه‌ندامانی ناتۆ بودجه‌یه‌كی كه‌میان خستۆته خزمه‌ت به‌رگری ناتۆوه.
جگه له‌وه‌ی په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی لێدوانی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆكی توركیا و ئیمانوێل ماكرون سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌رباره‌ی ناتۆ، كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌رنسا وتی"ناتۆ له‌سه‌رمه‌رگدایه"، له‌به‌رامبه‌ر دا سه‌رۆكی توركیا دوێنێ ٢٩نۆڤێمبه‌ر وتی"پێویسته ماكرون یه‌كه‌م شت پشكنین بۆ مردنی مێشكی بكات".
بڕیاره لوتكه‌ی ناتۆ رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێت و له‌و دوو رۆژه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوو دانیشتنی تری تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مێت فریدریكسن سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك و جۆزیبی كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا.